بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌یامێكدا پێشوازی له خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانانی رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە كرد و ڕاشیگه‌یاند، “به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌نگاوه مێژوییه”.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “بڕیاری په‌كه‌كه بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی بانگه‌وازه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانان له‌م قۆناغه هه‌ستیار و چاره‌نوسسازه‌دا هه‌نگاوێكی مێژوییه و پێشوازی لێده‌كه‌ین”.
ڕاشیگه‌یاندووه، یه‌كێتی وه‌ك هه‌میشه په‌رۆشه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی و هاوكار و پشتیوانی هه‌مولایه‌ك ده‌بین بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌وڵه، پێمانوایه چه‌كدانان به‌شێكی پرۆسه‌كه‌یه و ده‌بێت هه‌نگاو و به‌شه‌كانی دیكه‌ی پرۆسه‌كه جێبه‌جێبكرێت تاوه‌كو بگه‌ینه ئه‌و ئامانجانه‌ی هه‌وڵمان بۆیان داوه”.
سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌وه‌شی خستووەته‌روو، “ئێمه به شوێن هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك مامجه‌لالدا ستراتیجی نیشتمانی خۆمان ئاڕاسته ده‌كه‌ین كه وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده شانی دایه به‌ر سه‌رپێخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌نگاوه مێژوییه”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت