ترەمپ: هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

ترەمپ: هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

ئایار 11, 2025 08:08
ترەمپ: هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، 10-05-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘زە تروس’ ڕایگەیاند “بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم، دوای دانوستانەکان بە نێوەندگیری ئەمەریکا، هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەستێکی دەستبەجێ و گشتگیر ڕێککەوتوون.”

شەممە، 10-05-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘زە تروس’ ڕایگەیاند “بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم، دوای دانوستانەکان بە نێوەندگیری ئەمەریکا، هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەستێکی دەستبەجێ و گشتگیر ڕێککەوتوون.”

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دووپاتی کردەوە، لەبارەی ڕاگرتنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ هیندستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ئاماژەی بەوە دا “پاکستان هەمیشە هەوڵی بەدەستهێنانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەی داوە بەبێ ئەوەی سازش لەسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی خۆی بکات.” گوتیشی: 30 وڵات لە دانوستانەکانی ئاگربەستی نێوان دوو وڵاتەکەدا بەشدار بوون.

هەر لەبارەی نێوەندگیریی ئەمەریکا لە دانوستانەکانی نێوان هیندستان و پاکستان، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و بەرپرسانی باڵای هیندستان و پاکستان پەیوەندیم هەبووە.”

En az 10 karakter gerekli