بۆ سێیەم جار لەدوای دەست بەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەردانی تورکیا بکات و لە بوارەکانی ڕێگای گەشەپێدان، وزە، گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ دەکرێن.
هاوكات محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئازاری ساڵی 2023 و تشرینی دووەمی ساڵی 2024 دووجار سەردانی تورکیای کردووە، لە بەرامبەریشدا 22ـی نیسانی 2024 و بۆ یەکەم جار دوای 13 ساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق و هەرێمی کرد، لەو سەردانەدا 26 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ کرا، کە چواریان لە بواری سەربازی و ئەمنیدا بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێكەوتی 8ـی ئایاری 2025 لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری تورکیا و بە ئامانجی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاری ستراتیژی نێوان بەغداد و ئەنقەرە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەکات.
هەروەها محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق لەگەڵ شاندی سەرۆك وەزیران عێراق دەبێت
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت