ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا “سانا” بڵاویکردەوە، عێراق وەکوو دیاریی 220 هەزار تۆن گەنمی بۆ سووریا ناردووە، گەنمەکە گەیشتووەتە پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.
لەوبارەیەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز باسی ئاشکرای کردووە، ناردنی ئەو بڕە گەنمە بۆ سووریا بە مەبەستی نیشاندانی نیازپاکییە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە بۆ ئەحمەد شەرع و دەسەڵاتەکەی، ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوێنێوە شاندێکی عێراقی لە سووریایە.
حەسەن عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دانەوێڵەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاراستەی عێراق دەکەین بۆ ئەو دەستپێشخەرییە؛ دەستپێکردنی کەمپینێک بۆ گواستنەوەی 220 هەزار تۆن گەنم وەک دیاریی بۆ گەلی سووریا، ئاماژەیەکی برایانە کە ڕەنگدانەوەی قووڵایی پەیوەندییە برایەتی و مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.”
ڕۆژی هەینی، یاسین شەریف حەجیمی، ڕاوێژکاری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق ڕایگەیاند، عێراق 220 هەزار تۆن گەنمی بۆ سووریا دابین کردووە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە عێراقییەوە بگوازرێتەوە.
ئەلحەجیمی ڕوونیشی کردەوە، پاڵپشتی وڵاتەکەی و دابینکردنی گەنم لەژێر ڕێنمایی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق هەڵمەتێکی بۆ دابینکردنی گەنم لەژێر ناونیشانی “دیاریی گەلی عێراق بۆ براکانمان لە سووریا” دەست پێ کردووە.
ڕۆژی هه‌ینی، 25ـی نیسانی 2025، شاندێكی ئه‌منیی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌مید شاتری، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق، له‌سه‌ر داوای ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شانده‌كه، به مێدیای عێراقی وتووه، شه‌رع و شاتری، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی هاریكارییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێیان كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌هێزكردنی ڕێكاره‌كانی پاراستنی سنووره‌كانی نێوانیان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانیاندا باسیان له فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئه‌گه‌ری گونجاندنی بۆریی نه‌وتی عێراقی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی سووریاوه بۆ به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتووشیه‌تی، شه‌رع له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر جۆره هاریكارییه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ربڕیوه.