سعوودیە ڕێنمایی نوێ بۆ وەرزی حەجی 2025 ڕادەگەیەنێت

سعوودیە ڕێنمایی نوێ بۆ وەرزی حەجی 2025 ڕادەگەیەنێت

نیسان 14, 2025 09:56
سعوودیە ڕێنمایی نوێ بۆ وەرزی حەجی 2025 ڕادەگەیەنێت
0

لایک

وەزارەتی گەشتوگوزاری سعوودیە سەرجەم دامەزراوە میواندارییەکانی شاری مەککەی ڕاسپارد کە لە وەرزی حەجدا شوێنی نیشتەجێبوون بۆ سەردانکەرانی “بێ مۆڵەتی حەج” یان “مۆڵەتی کارکردن” یان “ئیقامە” لە شارەکەدا قەدەغە بکەن، قەدەغەکردنەکە لە 29ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا کۆتایی وەرزی حەج کاری پێدەکرێت.

وەزارەتی گەشتوگوزاری سعوودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەو بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ ئەو ڕێکخستن و ڕێکارانەی کە وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتی حاجیان بۆ ماڵی خودا، تاوه‌كو بتوانن زیارەتی حەج بە ئاسایش و ئاسانکاری و ئارامی دەرونی ئه‌نجامبده‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ڕێگه‌ به‌و كه‌سانه‌ نادرێت بچنه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناو شاری مەککە كه‌ بە ڤیزا بە هەموو جۆرەکانیەوە دەگەن، جگە له‌وانه‌ی كه‌ بە ڤیزای حەج دەگەن، بڕیاره‌كه‌ش له‌ 29ی 4ی 2025وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وەزارەتی گەشتوگوزاری سعوودیە باسی له‌وه‌شكردوه‌، قه‌ده‌غه‌یه‌ دامەزراوەکانی میوانداری ئەو كه‌سانه‌ له‌ خۆبگرێت کە لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە لەماوەی دیاریکراودا، ئەوەش وەک بەشێک لە پابەندبوونی وەزارەت بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی حاجیانی حەج.

وەزارەتی گەشتوگوزاری سعوودیه‌ جەختی لەسەر پێویستی پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌ن هەموو دامەزراوەی میوانداری بە هەموو جۆرەکانیەوە لە شاری پیرۆزی مەککە كرده‌وه‌، هەروەها داوای لێكردوون هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان بكه‌ن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی میوانانی ماڵی خودا.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ هاوكات هۆشداری داوه‌ له‌وه‌ی کە سەرپێچیکردنی له‌و ڕێنماییانه‌ به‌ “تاوانبار” له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێن و ڕووبه‌ڕی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli