وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ باجێك له‌به‌رامبه‌ر دانانی سیستمی سۆلار (به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر) له هاوڵاتیان وه‌ربگرێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌شداربوان ده‌توانن ئه‌و كاره‌با زیادانه‌ی پێویستیان پێی نیه بیده‌نه تۆڕی كاره‌با و تێچوی كاره‌بایان له‌سه‌ر كه‌مده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وزه نوێبووه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كاره‌با له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكردووەته‌وه، “ماوه‌یه‌كه له سۆشیاڵ میدیا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه، گوایه حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر دانانی سیسته‌می سۆلار (به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر) له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، باج وه‌رده‌گیرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وزه نوێبوه‌كان له وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت، “سه‌ر له به‌ری ئه‌م ده‌نگۆیه ره‌تده‌كاته‌وه و پێداگیری له‌سه‌ر هه‌وڵ و پلانه‌كانی خۆی بۆ یارمه‌تیدان و ئاسانكاریی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان بتوانن سیسته‌می سۆلار پاوه‌ر دابنێن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له یاسای نوێی وه‌زاره‌تی كاره‌باشدا هاتووه، هه‌ر به‌شداربوویه‌كی كاره‌با، ئه‌گه‌ر سیسته‌می سۆلار پاوه‌ری هه‌بێت، ده‌توانێت له كاتی بوونی به‌رهه‌می زیاده‌ی كاره‌باكه‌ی به‌شه زیاده‌كه‌ی له‌و كاتانه‌ی پێویستی پێی نه‌بێت بداته‌وه ناو تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم و تێچوی كاره‌بای به شێوه‌ی له‌بری (مقاصه) له‌سه‌ری كه‌م ده‌بێته‌وه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت