نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان-عێراق و محهمهد شیاع سوودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق كۆبوونهوه و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی كوردستان-عێراق دهستبكهنهوه بە بەرهەمهێنانی نەوت و دووبارە هەناردەکردنەوەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
نووسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق بڵاویكردهوه، محەمەد شەیاع سوودانی ئهمڕۆ شهممه پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی كوردستان-عێراق كرد و گرنگترین دۆسیە و بابەتەکانی سەر ئاستی نیشتمانیان تاوتوێکرد و بەدواداچونیان بۆ بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لەبوار و کەرتە جیاجیاکاندا کرد.
سوودانی ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان کرد، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی پەسەندکردنی دوایین هەمواری یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانی بکات و ئابوری عێراق بەهێز بکات و پێداویستییەکانی گەلەکەمان بەدی بهێنێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، جهخت كرایهوه لهسهر ئهوهی كه پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی كوردستان-عێراق دهستبكهنهوه بە بەرهەمهێنانی نەوت و دووبارە هەناردەکردنەوەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
لە لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کردەوە، بەمەبەستی هەماهەنگی باڵا لە هەمو بوارەکانی خزمەتگوزاری و ئابوریدا، لەچوارچێوەی گەشەپێدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و چەسپاندنی سەقامگیری.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت