کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەستیپێکرد

كانونی دووه‌م 11, 2025 11:37
کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەستیپێکرد
0

لایک

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرەکانی هەرێم لە حکومەتی عێراق دەستیپێکرد.

 لە کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند: “ئەو رەفتارانەی بەغداد لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەیکات نادادپەروەرانەن.”

 لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی لەبارەی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی باسی لەوەکرد کە حکومەتی فیدراڵ “پابەند نابن بە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی ئەگەر بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بێت.” 

 سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق دەڵێت: “دەمانەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان لە 2025 لە دڵەڕاوکێ رزگاری بێت.”

En az 10 karakter gerekli