ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێكەوتی 26ـی كانوونی یەكەمی 2024، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە: شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق گەیشتە دیمەشق بۆ کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ حكومەتی راگوزەری نوێی سووریا.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق وەک یەکەم بەرپرسی عێراق دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی هەتەشە کۆدەبێتەوە.
شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سووریا تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریا و داوای پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و سووریا دەکەن.