بەڕێوەبەری رێگەوبان: رێگەی نێوان كەلار- دەربەندیخان دەكرێتەوە

بەڕێوەبەری رێگەوبان: رێگەی نێوان كەلار- دەربەندیخان دەكرێتەوە

كانونی یه‌كه‌م 22, 2024 19:54
بەڕێوەبەری رێگەوبان: رێگەی نێوان كەلار- دەربەندیخان دەكرێتەوە
0

لایک

ئەندازیار عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان ئەمڕۆ یەکشەممە، رێكەوتی 22ـی كانوونی دووەمی 2024، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “رێگەی نێوان کەلار و دەربەندیخان رێگایەكی دوو سایدە و هەر سایدێکی 40 کیلۆمەترە و بەگشتی 76 کلیۆمەتری تەواو بووە و تەنیا چوار کیلۆمەتری ماوە”.

رێگەی نێوان کەلار و دەربەندیخان 34 پردی تێدایە، بەڕێوەبەری رێگەوبان دەڵێت: “32 پردی رێگەکە تەواو کراون، دووانیان بەرزەپردن و ئەوانیش 76٪یان تەواو بوون”.

پڕۆژەکە ساڵی 2017 بەردی بناغەی دانرا، خەرجنەکردنی پارە لە کاتی خۆیدا بووە هۆکاری دواکەوتنی تەواوبوونی، عەدنان خەلیل دەڵێت: “بودجەی پڕۆژەکە 138 ملیار دینارە و هیچی ئەوتۆی نەماوە تەواو بکرێت”.

بەگوێرەی پلانی بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی گەرمیان، بڕیارە سەرەتای ساڵی نوێ رێگەکە تەواو بکرێت. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو رێگەیەی کە قیرتاوکراوە ئێستا بە رووی شۆفێراندا کراوەتەوە و کارکردن لە رێگەکەش بەردەوامە”.

En az 10 karakter gerekli