تەحریر شام وەزیری دەرەوەی سووریا دیاریدەکات

تەحریر شام وەزیری دەرەوەی سووریا دیاریدەکات

كانونی یه‌كه‌م 22, 2024 08:52
تەحریر شام وەزیری دەرەوەی سووریا دیاریدەکات
0

لایک

فەرماندەیی گشتی لە سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی ڕاسپارد بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوە لە حکومەتی کاتی سووریا، بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی بەرەی نوسرە و زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خەڵکی پارێزگای حەسەکەیە و خوێندنی لە زانکۆیەکی تورکی تەواو کردووە.

فەرماندەیی گشتی لە سووریا ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەسعەد حەسەن شەیبانی ڕاسپێردراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی حكومەتی كاتی سووریا. 

ئەسعەد حەسەن شەیبانی، پێی دەوترێت “ئەبو عائیشە” یان “حوسام شافیعی” و بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئەو بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەرپرسی پەیوەندییە سیاسیەکانی لەناو تەحریر شام بووە.

لە ساڵی 2022 بڕوانامەی ماستەری لە زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی دەرەوە لە زانکۆی سەباحەدین زەعیم لە تورکیا وەرگرتووە و لە ساڵی 2024ـەش بڕوانامەی دکتۆرای لە هەمان پسپۆڕی وەرگرتووە.

En az 10 karakter gerekli