وەزارەتی کشتوكاڵی عێراق ڕووبەری چاندنی برنج زیاد دەکات

وەزارەتی کشتوكاڵی عێراق ڕووبەری چاندنی برنج زیاد دەکات

تشرینی دووه‌م 11, 2024 17:00
وەزارەتی کشتوكاڵی عێراق ڕووبەری چاندنی برنج زیاد دەکات
0

لایک

وەزارەتی کشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، لە 15ـی ئەم مانگەوە وەرزی بە بازاڕکردنی برنج دەست پێدەکات و تاوەکو 15ـی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا وەرزی بەبازاڕکردنی بەرهەمی برنجی ئەمساڵی جوتیاران دەست پێدەکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، حکومەتی عێراق ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و پێدانی بنەتۆوی کوالێتی بەرز، هاوکات ناساندنی رێگە و تەکنەلۆژیای نوێ لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێریدا بۆ سوودمەندبوونی جوتیاران.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ ئەمساڵ ڕووبەری زەوی تەرخانکراوی تایبەت بە چاندنی برنجیان لە 10 هەزار دۆنمەوە بۆ 150 هەزار دۆنم زەوی زیاد کردووە.

En az 10 karakter gerekli