ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە دانیشتنی لێژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێسدا، لە وەڵامی پرسیاری سیناتۆر تێد کروز، سەبارەت بەو سەرەخۆشییە فەرمییانەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ تارانی ناردبوو، رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئێمە دڵتەنگ نین بە مردنی، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران.
بلینکن دەڵێت : “بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو کارە ترسناکانەی کە رەئیسی وەک سەرۆککۆمار تێوەگلا بوو، دەڵێم “جیهان باشتر دەبێت” رەنگە بۆ گەلی ئێران وا باشتر بێت.
لای خۆیەوە سیناتۆر جۆن باراسۆ، رەخنەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گرت لەسەر سەرەخۆشیەکانی و بڕیارێکی لەو شێوەیەی بە “هەڵەیەکی گەورە” وەسف کرد، بلینکن لە وەڵامدا وتی، ” ئێمە ئەو سەرەخۆشییە دەکەین کە وڵاتانی جیهان بۆ لەدەستدانی سەرکردەکانی وڵاتان دەیکەن، جا ئەگەر دوژمن بێت یاخود دۆست”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری دەربڕی و لە هەمان کاتدا جەختی لە پشتیوانیی خۆی لە خەباتی ئێرانییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادیەکان کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمەریکا هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی سەرۆککۆماری ئێران و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەندامانی دیکەی شاندەکەیان لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەر لە باکووری رۆژئاوای ئێران دەردەبڕێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا