نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریكردن لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی دەچێتە تاران

نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریكردن لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی دەچێتە تاران

ئایار 21, 2024 20:06
نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریكردن لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی دەچێتە تاران
0

لایک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان-عێراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە پرسەی سەرۆك كۆماری ئێران و یاوەرانی، سەردانی تاران دەكات.

دلشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا دەچێتە تاران و بەشداری پرسەی سەرۆك كۆماری ئێران دەكات.

ئێوارەی رۆژی یەكشەمی رابردوو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی پڕۆژەیەك لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات كرد، لە كاتی گەڕانەوەیدا لەگەڵ چەند یاوەرێك هێلیكۆپتەرەكەی كەوتە خوارەوە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەم هێلیكۆپتەرەكە لەنێو دارستانێكی چڕ بە تێكشكاوی دۆزرایەوە و دواتریش مردنی سەرۆك كۆماری ئێران و سەرجەم سەرنشینانی هێلیكۆپتەرەكە راگەیەنرا كە لەنێویاندا حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە هەبوو.

بڕیارە سبەی چوارشەم بە بەشداری زۆرێك لە سەركردەكانی جیهان لە تارانی پایتەختی ئێران رێوڕەسمێكی فراون بۆ ماڵئاوایی سەرۆك كۆماری ئێران و یاوەرانی ئەنجام بدرێت.

رۆژی پێنجشەمیش تەرمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە زێدی خۆی لە شاری مەشهەد بە خاك دەسپێردرێ.

En az 10 karakter gerekli