دادگای باڵای فیدڕاڵی سكاڵایه‌كی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌تكرده‌وه كه تایبه‌ت به دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماریكردبوو.
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا سه‌باره‌ت به سكاڵای مه‌سرور بارزانی دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا، به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه كه تایبه‌ت به دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماریكردبوو.
دادگای فیدڕاڵی، هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ست كردووه به‌وه‌ی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنه‌كان ئەو پرسەی یەکلاکردووەتەوە.
مه‌سرور بارزانی له سكاڵاكه‌یدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دابه‌شكردنی 100 كورسیی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌سه‌ر پارێزگاكان و هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 11 كورسییه‌كه‌ی كۆتای پێكهاته‌كان كردبوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا، پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌كان وه‌ك كۆتا له په‌رله‌مانی كوردستان دیاریبكرێت، پێنج کورسیهكهش به‌سه‌ر پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك دابه‌شده‌كرێن.