پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی گشتی کوەیت، پرسی دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان هەولێر و کوەیت دەکەن.
رۆژی دووشه‌ممه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازیی له تارق عه‌بدوڵڵا ئه‌لفه‌ره‌ج، باڵیۆزی كوه‌یت له عێراق، عوسمان داوود، كونسوڵی گشتی كوه‌یت له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و شاندی یاوه‌ری.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، له‌و کۆبوونەوەدا، هه‌ردوو لا جه‌ختیان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و کردەوە لە سێكته‌ره جیاوازه‌كان كرده‌وه.
ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر داوای کرد كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنی هاوبه‌ش له نێوان پیاوانی كار و ژووره بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا واژۆ بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا داوایكرد، گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و كوه‌یت ده‌ستپێبكات، له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزی كوه‌یت رایگه‌یاند، به‌منزیكانه گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و كوه‌یت ده‌ستپێده‌كات.
له‌و کۆبوونەوەیەدا، پارێزگاری هه‌ولێر رۆڵی وڵاتی كوه‌یت و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌رز نرخاند، له گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان و دروستكردنی قوتابخانه و دام و ده‌زگای دیكه‌ی مرۆیی.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت