سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و دەڵێت، مردنی سەرۆککۆماری ئێران “خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌ل و دۆستانى”.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20-05-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی مردنی سەرۆککۆماری ئێران، وەزیری دەرەوە و حەوت کەسی دیکە بڵاو کردەوە و رایگەیاند: “هه‌واڵى به ئازارى گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه و ژماره‌يه‌ك له ياوه‌رانيان له ڕووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له ناخه‌وه دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، “له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى كۆمارى ئيسلامى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت”.
مردنی ڕەئیسی وەکو ئەوەی لە پەیامەکەدا هاتووە، “خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن. خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به خێر”.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19-05-2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و میدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت