پارێزگاری هەولێر: سەرجەم تیمە خزمەتگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان

پارێزگاری هەولێر: سەرجەم تیمە خزمەتگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان

ئایار 4, 2024 11:58
پارێزگاری هەولێر: سەرجەم تیمە خزمەتگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان
0

لایک

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “بەهۆی ئەو شەپۆلە بەردەوامانەی بارانبارین، سەرجەم تیمی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، لە ئامادەباشیدان، داواشی لە هاووڵاتییان کرد پابەندبن بە رێنماییەکان و ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شوێنانە ڕانەگرن کە مەترسی لێیە.”

شەوی رابردوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەردانی سەرجەم تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی کرد و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ کارەکانیان کرد.
لە بارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە چەند رۆژێکە هەولێری و ناوچەکەی بەگشتی گرتۆتەوە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بەهۆی ئەو شەپۆلە بەردەوامانەی بارانبارین، سەرجەم تیمی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، لە ئامادەباشیدان، داواشی لە هاووڵاتییان کرد پابەندبن بە رێنماییەکان و ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شوێنانە ڕانەگرن کە مەترسی لێیە.”

پارێزگاری هەولێر وتیشی، بەر لە هاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین، سەرجەم مەنهۆل و ئاو وەرگر و چاڵ و ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتی بان پاککراوەتەوە، هەروەها هەموو ئەو شوێنانەشی کە خاڵی لاوازن، تیمەکانی تێدا جێگیر کراون”.

ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەوە مەترسییەکانی لافاوی کەم کردووەتەوە، ئەو کارەساتەی کە ساڵی 2021 ڕوویدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمووانی راسپارد کە هەموو خاڵە لاوازەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر و دیاریبکەین و چارەسەریان بکەین.

ڕاشیگەیاند: “ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو باران بارین زۆر زیاترە، بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و ئامادەباشی تیمە خزمەتگوزارییەکان مەترسییەکانی لافاو لەشاری هەولێر کەمبووتەوە، هەروەها شەپۆلە بەردەوامەکانی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا نەبووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها هەندێک زیانی ماددی هەبووە”.

En az 10 karakter gerekli