نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان كرده‌وه‌
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان كرده‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان كرده‌وه‌

نیسان 16, 2024 16:45
نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان كرده‌وه‌
0

لایک

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە 2024/4/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق له‌گه‌ڵ‌ پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌ و ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێم، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر-به‌غداد، گفتوگۆيان كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان-عێراق و حكومه‌تى عێراقيى فيدراڵييان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

En az 10 karakter gerekli