وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نامەیەکدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، 22ـی ئادار، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، نامهيهكى پيرۆزبايى له هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت كه تيايدا “هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باش” بۆ سەرۆکی هەرێمی کورستان ده‌خوازێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له نامه‌كه‌دا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا نووسيوويه‌تى: “به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستى ئازيزم، له ناخه‌وه پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه.”
هه‌روه‌ها “هيواى خواستووه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.”
شایەنی باسە لەنامەیەکی دیکەدا، هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم دەکات.
لە نامەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، پیرۆزبایی لە سه‌رۆكوه‌زیران دەکات و دەڵێت ، هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باشتان بۆ دەخوازم .
له نامه‌كه‌دا هاتووە؛ جه‌ژنى نه‌ورۆز سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه، هیوادارم له‌پێناو ئارامى و ئاشتى ناوچه‌كه ، هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولامان به‌هێزتر بێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت