له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی كه له قه‌نده‌هار له باشووری ئه‌فغانستان روویدا، زیاتر له 20 كه‌س كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
ئهنعلاموڵا سامانغانی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری پارێزگای قه‌نده‌هار رایگه‌یاند، هێرشه خۆكوژییه‌كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی كرده ئامانج كه له ده‌ره‌وه‌ی بانكی كابولی نوێ له قه‌نده‌هار كۆببوونه‌وه، حكومه‌تی تاڵیبانیش به‌رپرسیارێـتی ته‌قینه‌وه‌كه بۆ داعش گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
وتیشی، “به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاوڵاتیانمان له‌وێ كۆده‌بنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی مروچهكانیان، لێقه‌وماوانیش سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی سڤیلن”.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و كارمه‌ندانی ئاسایش كاریان كرد بۆ پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه، كه خوێن و پارچه جل و به‌رگ و پێڵاوه‌كان بینران كه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوبونه‌ته‌وه.
قه‌نده‌هار ده‌یان ساڵه قه‌ڵای تاڵیبان بووه و شوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌یبه‌توڵا ئاخوندزاده رێبه‌ری باڵای بزوتنه‌وه‌كه له‌خۆده‌گرێت، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له هاوینی 2021 و كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان و رووخانی هێرش و بۆردومانه‌كان له ئه‌فغانستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه له حكومه‌ت كه واشنتن پشتگیری ده‌كات.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت