دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو چوارشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر: 20:58، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
هەر لەو بارەیەوە گروپە چەکدارەکانی سەر بە “المقاومة الاسلامیة فی العراق” لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی هێزی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
هەر ئەمڕۆ پاتریک رایدەر وتهبێژی وهزاهرتی بهرگری ئهمریكا (پنتاگۆن) رایگهیاند، له سهرهتای پهرهسهندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچهكهوه تا ئێستا 127 جار هێرشكراوهته سهر دامهزراوه ئهمریكییهكان له عێراق و سووریا.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت