پارتى هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی ئاشكرا ده‌كات

پارتى هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی ئاشكرا ده‌كات

تشرینی دووه‌م 16, 2023 16:56
پارتى هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی ئاشكرا ده‌كات
0

لایک

وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند، بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت و پێویسته‌ پێکهێنەرەکانى هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن به‌تایبه‌تی كه‌ لادانى محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سەرۆکى دەسەڵاتى یاسادانان “ئاڵۆزیەکان زیاتر و قوڵتر دەکاتەوە”.

مەحمود محەمەد، وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، “بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بەجۆرێک شێواوە کە پێشبینى هەژانێکى گەورە دەکرێت، لەم دۆخەدا بەرپرسیاریەتى سەرشانى سەرجەم هێز و لایەنە عێراقییەکان بەگشتى و لایەنە پێکهێنەرەکانى ئیئتیلافى ئیدارەى دەوڵەتە بەتایبەتى، وردتر هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشەکە بکەن بەتایبەتى ڕوداوى دوا بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى عێڕاق لەبارەى لادانى سەرۆکى دەسەڵاتى یاسادانان کە ئاڵۆزیەکان زیاتر و قوڵتر دەکاتەوە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، چاوەڕوانییەکان ئەوەبوون ئەو ئاڵۆزى و کێشانەى کە هەن چارەسەر بکرێن نەک بابەتى زیاتریان لەسەر کەڵەکەبکرێت بەجۆرێک کە ئاشتى کۆمەڵایەتى و سەقامگیرى دەخاتە مەترسییەوە.

وتەبێژى پارتى ده‌ڵێت، “پارتیمان، بە پەرۆشەوە لە رەوشەکە دەڕوانێت و نیگەرانى دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانین، بۆیە بە پێویستى دەزانین دۆخى عێراق لە رووى سیاسى، ئەمنى، ئابوورى و ئەگەرە چاوەڕوانکراوەکانى ناوچەکەوە لەبەرچاوبگیرێت و بەرپرسیارانە هەنگاو بنرێت بۆ رێکخستنەوەى بارودۆخەکە لە ڕوانگەى دەستورى هەمیشەیی و جێبەجێکردنى ماددە و بڕگەکان و پڕنسیپەکانى ڕێککەوتنى ئیئتیلافى ئیدارەى دەوڵەت و کارنامەى حکومەتى فیدراڵى، بە تایبەتى بڕگەکانى پەیوەست بە ئەنجومەنى فیدراڵى و دادگاى فیدراڵى”.

هه‌روه‌ها داواش ده‌كات هەروەها لایه‌نه‌كانی عێراق “بگەڕێنەوە بۆ بنەماکانى بونیاتنانى عێڕاقێکى نوێ (شەراکەت، تەوافق، تەوازن) و سەروەرى دەستوور بچەسپێنرێت، کە تاکە زامنى پێکەوەژیان و سەقامگیرى و پێکەوەیى عێراقە”.

En az 10 karakter gerekli