ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 45ههمین دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محهمهد شیاع سوودانی ئهنجامدا و رەزامەندی دەربڕی لەسەر هەموارکردنەوەی بڕگەیهك سەبارەت بە میکانیزمەکانی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار، پهیوهست بە قەرزدارە عێراقییەکان لە بانکە حکومییەکان (بە بانکی بازرگانی عێراقیشەوە) بە دۆلاری ئەمریکی، ئەو بانکانە پابەندن بە گەڕاندنەوەی قەرزەکانیان بە نرخی فەرمی (1320 دینار) بۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە قەرزەکە.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبونەوەکەی ئهمڕۆی ئهنجومهنی ئاسایشدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و بەدواداچوون بۆ گرنگترین دۆسیە بنەڕەتییەکان و بەڕێوەچوون لە جێبەجێکردنیان کرا، هەروەها بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و ڕەچاوی بابەتەکانی بەرنامەی کاریان کرد و بڕیاری پێویستیان لەوبارەیەوەدا، بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، کە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنییەکانەوە رەوبەڕوەی هێرش و گەمارۆدان بونەتەوە، بڕیاردرا بڕی 10 ملیۆن لیتر سوتەمەنی ببەخشێت بە نەخۆشخانەکانی غەززە.
ئاماژه بهوهشكراوه، رەزامەندی دەربڕدرا لەسەر تەواوکردنی 30 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی لە کۆمەڵەی نیشتەجێبوونی بەسمایە، هەروەها پێدانی مافی کۆمپانیای هانۆ بۆ یەکە نیشتەجێبووە تەواوکراوەکان و رێگەدان بە دەسەڵاتی وەبەرهێنانی نیشتمانی بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی 70 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دیکە، بەو میکانیزمانەی کە دوای دانوستان لەگەڵ کۆمپانیای هانوای کۆری دادەمەزرێت، بە دارایی ناوخۆیی و دەرەکی بنەڕەتی.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، لە درێژەی کارەکانی حکومەتدا بۆ رێکخستنی مامەڵە داراییەکان لەسەر بنەمای دۆلار، “رەزامەندی دەربڕی لەسەر هەموارکردنەوەی بڕگەی (3) لە بڕیاری ئەنجومهنی وەزیران (23545 لە 2023) سەبارەت بە میکانیزمەکانی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار، کە بەم شێوەیە بێت، سەبارەت بە قەرزدارە عێراقییەکان لە بانکە حکومییەکان (بە بانکی بازرگانی عێراقیشەوە) بە دۆلاری ئەمریکی، ئەم بانکانە پابەندن بە گەڕاندنەوەی قەرزەکانیان بە نرخی فەرمی (1320 دینار) بۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە قەرزەکە، بە مەرجێک بانکی ناوەندی عێراق هەژمارەکانی بانکەکان بە دۆلار بەهێز بکات بۆ مەبەستی گواستنەوەی دەرەکی و بە نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی بە پێی پێویست، ئەم ڕێکارە ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە پێش دەرکردنی ئەم بڕیارە خەرج کراون”.
ئهوهش خراوهتهڕوو، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر دەرکردنی رێنماییەکان بۆ ئاسانکاردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای سندوقی گەڕاندنەوەی سامانی عێراق ژمارە (9) بۆ ساڵی 2012، لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستور و ماددەی (9)ی یاسای ئاماژەپێکراو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشنیارانەی کە لە پڕۆژەیاساکەدا پێشکەش کراون لەلایەن سندوقی گەڕاندنەوەی پارەی عێراق و تێبینییەکانی بەشی یاسایی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.