ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف ئه‌مڕۆ هه‌ینی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی فڕین بۆ هه‌ڵسان و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان گه‌ڕانده‌وه.
ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف له‌ئه‌مڕۆوه تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر داخراوه، به‌هۆی چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی فڕین بۆ هه‌ڵسان و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی هاتن و رۆیشتن له فڕۆكه‌خانه‌كه راگیراون، دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، دوای ته‌واوبوونی چاككردنه‌وه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان ده‌ستبه‌جێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی دواتر بۆ گه‌شتیاران و هاوڵاتیان بڵاوده‌كرێته‌وه.