وەزیری وزەی تورکیا: لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکات

وەزیری وزەی تورکیا: لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکات

تشرینی یه‌كه‌م 2, 2023 12:12
وەزیری وزەی تورکیا: لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکات
0

لایک

وەزیری وزەی و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا دەڵێ لە ئەمڕۆوە هێڵی گواستنەوەی نەوت لە بەندەری جەیهان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەیە.

ئاڵپ ئارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا لە کۆنفڕانسی نەوتی ئەبوزەبی رایگەیاند، زیاتر لە 40 ساڵە رۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە و ئێستاش بۆرییەکە بۆ هەناردەکردنەوە ئامادەیە و لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکات.

بایراکتار، ئاماژەی بەوە کرد “لەمڕۆوە هێڵی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا ئامادەیە بۆ کارکردن و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دەست بە کارو چالاکی دەکات، دوای دەستکردنەوە بە چالاکییەکە، ئەو بۆرییە توانای ئەوەی هەیە نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ بازاڕەکانی نەوتی جیهان بگوازێتەوە.” 

دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە (25ـی ئاداری 2023)، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان راگیرا.

En az 10 karakter gerekli