ئەمڕۆ شەممە، 12-8-2023، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و وەزیرەكانی دارایی و ناوخۆش ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن.
بەپێی كارنامەی پەرلەمان كە پێشتر لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ژمارەیەك بڕگە لەخۆدەگرێت و بانگهێشتی هەریەك لە تەیف سامی وەزیری دارایی و عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆ كراوە، تا ئامادەی دانیشتنەكەببن و لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پرسیاریان ئاراستە بكرێت.
لە كارنامەی پەرلەماندا هاتووە، لە دانیشتینی ئەمڕۆی پەرلەمان پڕۆژە یاسای بەكرێدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان دەخرێتە دەنگدانەوە كە لە 15 ماددە پێكهاتووە، وێڕای ئەوەش خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی یاسای خاوەنكاری هەمواركراو دەكرێت.