بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.
کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانى دوێنێ بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە .
سبەی هەینی سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 45 پلەى سیلیزى
سۆران : 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى