ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند، دەرمانسازێک لە بەسرە دەستگیرکراوە کە ماددەی هۆشبەری دروستکردووە.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “لەئەنجامی گەیشتنی زانیاری دروستی هەواڵگری و دەرکردنی مۆڵەتی دادگە، توانرا دەرمانسازێک لە پارێزگای بەسرە دەستگیربکرێت کە ماددەی هۆشبەری دروستکردووە و بازرگانی پێوەکردووە”.
ئەوەش هاتووە، “لەکاتی دەستگیرکردنی تاوانباردا دەستبەسەر دەمانچەیەک و بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر و خواردنەوەی هۆشبەر و دەرمانی قەدەغەکراودا گیراوە”.
جێی باسە، تاوانبار رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەری.