ئەمڕۆ هەینی، سێ کەس لە دوو پارێزگای جیاجیا بە نزیکەی 200 هەزار حەبی هۆشبەر دەستگیرکران.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند، “لەئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی درێژخایەن بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران کە دووانیان لە پارێزگای نەجەف بوو بە 98 هەزار حەبی هۆشبەر دەستگیرکرا”.
ئەوەش هاتووە، “تۆمەتباری سێیەمیش کە دوای بەدواداچوونێکی زۆر توانرا لە کەمینێکدا لە پارێزگای بەغداد بە 100 هەزار حەبی هۆشبەر و بڕێکی زۆری دراوی عێراقی و ئەمریکی دەستگیربکرێت”.

شایەنی باسە، هەرسێ تۆمەتبارەکە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ ئەوەی رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.