دوای ئەوەی له سێ شوێنی جیاوازی شاری ئه‌ركاپۆتلای ویلایه‌تی مسیسیپی ئه‌مریكا، شه‌ش كه‌س كوژران و پۆلیس ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “پێویسته كۆنگرێس هه‌نگاو بنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی زۆربوونی دیارده‌ی ته‌قه‌كردن”.
پۆلیسی شـاری ئه‌ركاپۆتلا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، زنجیره‌یه‌ک رووداوی ته‌قه‌كردن له سێ شوێنی جیاوازی شاری ئه‌ركاپۆتلای سه‌ر به ویلایه‌تی مسیسیپی روویاندا و به‌هۆیه‌وه شه‌ش هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه قسه‌ی كرد و وتی، “له ماوه‌ی 48 رۆژدا له ساڵی 2023، مییلـلـه‌ته‌كه‌مان لانیكه‌م 73 رووداوی ته‌قه‌كردنی به‌خۆیه‌وه بینیوه”.
بایدن وتیشی، بیرۆكه و نزاكردن به‌س نین، توند و تیژی به ده‌مانچه په‌تایه‌كه و ده‌بێت كۆنگرێس ئێستا هه‌نگاو بنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی زۆربوونی دیارده‌ی ته‌قه‌كردن و كوشتن.
سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی كه‌م له‌یاسای كۆنتڕۆڵ كردنی ده‌مانچه، بایدن داوا له كۆنگرێس ده‌كات، یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ک له‌سه‌رانسه‌ری وڵات و بگه‌رێنێته‌وه هه‌ر وه‌ک له 1994 تاكو 2004 هه‌بوو.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا