درەنگانی شەوی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووەته‌سه‌ر باره‌گایه‌كی لیوای 52ی سوپای عێراق لە سنوورى قەزاى شارەبان لە دیالە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک بە قەناس کوژرا.
هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی موتیبیجه سه‌ر به شارۆچكه‌ی دوور له سنووری قەزای شارەبان لە دیالە بووه، كه تیایدا هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی لیوای 52ی سوپای عێراق و لە ئەنجامدا پۆلیسێک بەناوی حەسەن ئەحمەد جەبار تەمەن 53 ساڵ کوژراوە و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
جێی باسە، تیرۆریستانی داعش ناسەقامگیری و بارانبارینی بەخوڕیان لە ناوچەکە قۆستووەتەوە و له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا چه‌كی قه‌ناس و كامێرای حهڕاڕییان بەکارهێناوە.