ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س له‌م كابینه‌یه‌دا سه‌روه‌ت و سامانی خۆی ئاشكرا كردووه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، فۆڕمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی تایبه‌ت به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه یه‌كه‌مین به‌رپرسه له‌م كابینه‌یه سه‌روه‌ت و سامانی خۆی ئاشكرا ده‌كات له‌دوایی وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ته نوێیه‌كه راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی دستپاكی له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا له‌رێكه‌وتنی وه‌رگرتنی پۆسته‌كانیان.
هه‌روه‌ها مادده‌ی (16/ یه‌ك/ ج) له‌یاسایی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره (30ی ساڵی 2011)ی هه‌مواركراو، تیایدا هاتوه، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک و جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی هه‌مان پله‌یان هه‌یه ناچار ده‌كات سه‌روه‌ت وسامانی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.