پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 01-10-2022، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، پێشوازی له موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.
له دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی له مه‌نده‌لاوی کرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی به جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رک و کاره‌کانیدا بۆ خواست.
لە بەرامبەردا مه‌نده‌لاوی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد و خۆشحاڵیی به دیداری ناوبارو ده‌ربڕی.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێ‌کران. و تەوەرێکی دیکەش بریتی‌بوو لە تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له کاری پێکه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان کرده‌وه له‌پێناو سه‌قامگیری و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی وڵات و پاراستنی هاووڵاتییان و ره‌چاوکردنی ماف و داوا ره‌واکانیان.