بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج داواکراوی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی -حکومەتی فیدراڵ هاتووە، “بە ھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە درێژەی کار و چاڵاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەرو و ماڵی ھاووڵاتیان، توانرا لە یەک ھەفتەدا لە رێکەوتی 14-08 بۆ 21-08ـی 2022 پێنج داواکراو دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، سێ داواکراوی ماددەی چواری تیرۆر و یەک داواکراو بەپێی ماددەی 459 لە یاسایی سزادانی عێراقی و یەک داواکراو بەپێ ماددەی 456 لە یاسایی سزدانی عێراقی داواکراوبوون.