نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری فەرەنسا کرد.
بارزانی لە پەیامێکی لەسەر تویتەر رایگەیاندووە، “چاومان لە بەردەوامبوونی کارکردن لە نزیک و کاری پێکەوەییە لەگەڵیدا، لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئاشتی لە ناوچەکە و سەقامگیری.”
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن توانیی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بەسەر مارین لوپێنی رکابەریدا سەربکەوێت.
لەو بارەوە نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، “پیرۆزبایی لە هاوڕێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکو سەرۆکی فەرەنسا.”
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت