كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به دوورخستنه‌وه‌ی زیاتر له ٤٥٠ كاندیدی هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌كات؛ هاوکات میکانیزمی گۆڕین و دوورخستنەوەی کاندیدەکان لە هەڵبژاردنەکان ڕوون ده‌كاته‌وه.
سێشه‌ممه، ١٩ـی ئابی ٢٠٢٥، حەسەن قەباس، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ووتی، ژماره‌ی كاندیده دوورخراوه‌كان له هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مان، گه‌یشتووه‌ته ٤٧٠ كاندید.
حەسەن قەباس ڕوونیشی کردەوە، بەپێی یاسا، دوای ئەوەی کاندید یان لایەنەکە ئاگادار دەکرێتەوە لە بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان، سێ ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بە پارته‌كه‌ی بۆ گۆڕینی کاندیدی دوورخراوە و دانانی كه‌سێكی دیكه له شوێنی، هه‌روه‌ها کاندیدی دوورخراوه مافی ئەوەی هەیە لە بەردەم دەستەی دادوەری تانە لە بڕیارەکە بدات.
چوارشەممە، ١٣ـی ئابی ٢٠٢٥، ڕائید حه‌مدان مالیكی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی پەرلەمانی عێراق ووتی، یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری تایبه‌ت به ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس، كارا كراوه.
ڕائید حه‌مدان مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، بۆ یه‌كه‌م جاره یاسای ژماره‌ی ١٢ـی ساڵی ٢٠١٨ـی هه‌مواكراوی تایبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی توێژێكی زۆری تاوانباران ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی یاسای لێخۆشبوو‌ن ده‌یانگرێته‌وه، كارا ده‌كرێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڕائید حه‌مدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م یاسایه، تا ئێستا ٤٠٠ كاندیدی خولی داهاتووی په‌رله‌مان دوور خراونه‌ته‌وه.
٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، ١١-١١-٢٠٢٥ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.