کەشناسی: سبەی گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە دەبێت

کەشناسی: سبەی گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە دەبێت

ئایار 27, 2026 12:19
کەشناسی: سبەی گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە دەبێت
0

لایک

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشناسی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە دەبێتە گەرمترین رۆژی ئەم مانگە، هاوکات ئەگەری بەرزبوونەوەی شەپۆلێکی کەمی خۆڵبارین هەیە.


بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ـی ئایاری ٢٠٢٦، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان دەبێت کە ٣٧ پلەی سیلیزییە، لە هەولێر ٣٣ و لە سلێمانیش ٣١ پلە دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممە ئاماژە بەوەکراوە، ئاسمان لە پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و پێشبینی دەکرێت ببێتە گەرمترین ڕۆژی مانگی ئایاری ئەمساڵ، بە جۆرێک پلەکانی گەرما لە گەرمیان دەگاتە ٤٠ پلەی سیلیزی، لە هەولێر ٣٦ و لە سلێمانییش ٣٤ پلە دەبێت.

هاوکات لە کاتەکانی ئێوارە و شەوی پێنجشەممەدا، ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا هەیە و بۆ بەرەبەیانی زووی رۆژی هەینی، پێشبینی دەکرێت کاریگەریی ئەو خۆڵبارینە زیاتر بێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی روو لە دابەزین دەکەن.

En az 10 karakter gerekli