ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقرایگەیاند، پاش پشووی جەژن لەگەڵ وەزیرەکانی عێراق بۆ گفتووگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە کۆدەبنەوە و دواتر چەند راپۆرتێک لەوبارەیەوە ئامادە دەکەن.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارای لە پەرلەمانی عێراق وتیشی، پێویستیان بە 20 رۆژە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرەکان و ئامادەکردنی راپۆرت و خستنەڕووی ئەنجامی کۆبوونەوەکان.
باسی لەوەشکرد، دوای پشووی جەژن لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ وەزیرەکانی عێراق کۆ دەبێتەوە بۆ گفتگۆکردن لەسەر رێژەی کورتهێنانی بودجە و دواتریش بڕیار لەبارەی پەسەنکردنییەوە دەدەن.