حکومەتی هەرێم: هیچ مانایەک نەماوەتەوە بۆ دانیشتن لەگەڵ بەغدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی هەرێم: هیچ مانایەک نەماوەتەوە بۆ دانیشتن لەگەڵ بەغدا

حکومەتی هەرێم: هیچ مانایەک نەماوەتەوە بۆ دانیشتن لەگەڵ بەغدا

كانونی یه‌كه‌م 27, 2023 09:08
حکومەتی هەرێم: هیچ مانایەک نەماوەتەوە بۆ دانیشتن لەگەڵ بەغدا
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، لە دەستپێکی ساڵی نوێدا شاندی حکومەتی هەرێم دەگاتە بەغدا، بەڵام سەردانی ئەمجارەیان جیاوازە و ئامانجیانە دەر ئەنجامی هەموو ئەو کۆبوونەوانە بچننەوە کە لە ساڵی 2023 زۆرترین هەوڵیان بۆ داوە و کاتێکی زۆریان پێوەکوشتووە، دەڵێت، “ئیتر هیچ مانایەک نەماوەتەوە بۆ دانیشتن”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، “ئێمە لە سەرەتای ساڵی تازە لە 6ی مانگ تا 10 کۆبوونەوەمان دەبێت و شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی”.

وتیشی، “پشوودرێژی ئێمە لە ساڵی 2023 لە پێناو گەشتن بوو بە ڕێگە چارەسەر، بەڵام ئیتر هیچ مانایەک نەماوەتەوە بۆ کۆبوونەوە و دانیشتن ئەگەربێت و نەزانین دەرئەنجامەکەی چارەسەرە، پێویستە ئەمساڵ کێشەکانی نێوانمان چارەسەرببن و رێکەوتنەکان ڕێزیان لێبگیرێت، ئەگەربێت و هەمان نیەت بەدی نەکەین لە حکومەتی فیدڕاڵ حکومەتی هەرێم بەدوای چارەسەری دیکەدا دەگەڕێت”.

پێشەوا هەورامانی وتیشی، “لە ساڵی 2023 هەوڵی زۆرمانداوە دانیشتنی زۆرکران لەسەر پرسی نەوت، داهاتی ناوخۆ، خاڵە سنوریەکان، باج و وردەکاری لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لە هەموی گرنگتر مەسەلەی نەوت، حکومەت هیچ نەمایەوە بیکات چی پێویست بوو کردمان”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “بۆیە ساڵی 2024 وەک ساڵی دەر ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە سەیر دەکەین، ئەو هەمو کاتەی بە کۆبوونەوە کوشتمان بە نیەتی دۆزینەوەی رێگە چارە، پێموانییە ئەمساڵ ئەوەندە کات بدرێت بە کۆبوونەوەکان، چونکە ئەوەی پێویست بو کردمان”.

لە مانگی 3ی ساڵی 2023ەوە لە دوای بڕیارەکەی ژوری پاریسی دادگای ناوبژیوانی کە بووەهۆی ڕاگرتنی ناردنە دەرەوی نەوتی هەرێم، شاندی هەرێمی کوردستان نزیکەی 16 جار سەردانی بەغدای کردووە، بەڵام سەردانەکان رێککەوتنی یەکلایی کەرەوەیان بەدوادا نەهاتووە و بەشێک لە کێشە هەڵواسراوەکان کە لە پرسی نەوت، داهاتی ناوخۆ، خاڵە سنووریەکان و مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمدا خۆی دەبینێتەوە، بێچارەسەر ماونەتەوە.

En az 10 karakter gerekli