کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت کە لە کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی کۆمسیۆن و سەرکی فەرمانگەی هەڵبژاردن و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیۆن لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقی بە سوودانی ڕاگەیاندوە: کارەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەردەوامە و کاردەکرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بەسەرکەوتوویی ئەنجامبدرێت لە سەرجەم پارێزگاکان و کەرکووکیش.
سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن وتویەتی؛ تا ئێستا 90 %ی کارەکانی کۆمسیۆن بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە بەڕێوەچووە.
ئەندامانی کۆمسیۆن ڕایانگەیاندووە؛ ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە کە لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و جەخت لە بەشداریکردنی هاووڵاتییان لەو پرۆسەیەدا دەکەینەوە و ئەو داواکارییەی گەل دەیەوێت بێتەدی.