بڕیارە ئەمڕۆ لەبارەى ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە، شاندی هەرێمیش بەردەوامە لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ بەغداد.
سەرچاەیەک لە بەغداد بە میدیاکانی راگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی داهات و خەرجییەکانی هەرێم رادەستی حکومەتی عێراق دەکات، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا، بڕیار لەسەر ناردن یان نەناردنی پارە و مووچەی فەرمانبەران دەدات.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، دانوستاندنەکانی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغداد بەردەوامە، یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە بەغداد 800 ملیار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام هەرێم داوای پارەی موچەی مانگی شەش و پشکی هەرێم لە بودجە بۆ مانگی حەوت کردووە.
بەپێی زانیارییەکان دوێنێ دووشەممە، لیستی خەرجی و داهاتەکانی دوو مانگی رابردووی هەرێم گەیشتووەتە دەست وەزارەتی دارایی عێراق و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.