کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، بۆ ماوەی یەک مانگ دەست بە وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 15ـی ئایاری 2025، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، لە 25ـی ئه‌م مانگه‌وه بۆ ماوەی یەک مانگ و تاوه‌كوو 24ـی حوزه‌یران، دەست بە وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان دەکەن.
عیماد جەمیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تاوه‌كوو ئێستا یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار كه‌س بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردنیان نوێ كردووه‌ته‌وه.
چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کرده‌وه، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.