ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌نجام دا و تێیدا تاووتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی گشتی عێراق و دۆسیه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت و یاسای بوودجه و رێنماییه‌كانی كرا.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 8ـی ئابی 2023) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی سی و دووه‌مینی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوودانی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوایی پێهشتهكانی بارودۆخی گشتی عێراق و دۆسیه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناو به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی عێراق تاووتوێ كراون.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆی به‌رنامه و پلانی حكومه‌ت كرا له‌دوای ده‌رچوون و جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی و رێنماییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پێداچوونه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه كراوه‌ته‌وه كه له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا هاتوون.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی راسپاردووه ده‌ستبه‌جێ پڕۆژه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كاره هونه‌ری و دارایی و یاساییه‌كانیان ته‌واو بووه.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی ئاراسته كرد هەڵوێستێکی ورد لەسەر تەرخانکردنی دارایی بۆ رێکارەکانی جێبەجێکردن (کارکردن و وەبەرهێنان) بۆ بەرنامەی حکومەت ئامادە بکەن، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر یه‌كه‌یان به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان و به‌پێی یاسای بوودجە و رێنماییەکانی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، كه واده‌كه‌ی له 24ـی ئابی 2023 تێپه‌ڕ نه‌بێت.