تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر بەر لەئەنجامدانی تاوانێکی دڕندانە  دەستگیرکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر بەر لەئەنجامدانی تاوانێکی دڕندانە دەستگیرکرا

تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر بەر لەئەنجامدانی تاوانێکی دڕندانە دەستگیرکرا

ئاب 14, 2023 20:01
تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر بەر لەئەنجامدانی تاوانێکی دڕندانە  دەستگیرکرا
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکردووە کە ویستوویەتی منداڵیکی خۆی بە شێوەیەکی دڕاندە بکوژێت.

رۆژی دووشەممە (14ـی ئابی 2023) لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند،  تۆمەتبار (ن. ن. م.) کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە و بەنیاز بووە منداڵێکی خۆی کە تەمەنی تەنیا (ساڵێك و نیوە) بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، بەر لەئەنجامدانی ئەو تاوانە، بە بڕیاڕی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.

En az 10 karakter gerekli