دەستەی دەستپاكی: تەنها لە 2022ـدا 1088 كەس بە تۆمەتی گەندەڵی سزادراون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەستەی دەستپاكی: تەنها لە 2022ـدا 1088 كەس بە تۆمەتی گەندەڵی سزادراون

دەستەی دەستپاكی: تەنها لە 2022ـدا 1088 كەس بە تۆمەتی گەندەڵی سزادراون

نیسان 6, 2023 18:10
دەستەی دەستپاكی: تەنها لە 2022ـدا 1088 كەس بە تۆمەتی گەندەڵی سزادراون
0

لایک

دەستەی دەستپاكیی عێراق دەڵێت، تەنها لە ساڵی رابردوودا هەزار و 88 فەرمانبەر و كاربەدەست بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی وتەی دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی عێراق، ئەو سزادراوانە 34 كەسیان پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرزتریان هەیە و هەمووشیان بە “تاوانی جۆراوجۆری گەندەڵی” سزادراون.

ئاشكراشیكردووە، “تاوانی 42 كەسیان بریتییە لە بەرتیل وەرگرتن و 104 كەسیان پارەی دەوڵەتیان دزیوە و 708 كەسیان دەسەڵاتەكانیان خراپ بەكارهێناوە، 44ـیشیان ساختەكارییان كردووە و 190 كەسیش گەندەڵیی دارایی دیكەیان كردووە”.

En az 10 karakter gerekli