عێراق وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا دەداتەوە

عێراق وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا دەداتەوە

شوبات 3, 2024 07:17
عێراق وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا دەداتەوە
0

لایک

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمەریکا لە قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و تێکدانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە.

یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمەریکا لە قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و تێکدانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە.

بە وتەی ئەو وتەبێژە: “شارەکانی قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە هێرشی ئاسمانییان کرایە سەر، بەڵام ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە عێراق هەوڵ دەدات بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەکە”.

راشیگەیاند، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و تێکدانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە. هەروەها هەڕەشە بۆ عێراق و ناوچەکە دروست دەکات و بەرەو دەرئەنجامێکی خراپ رایدەکێشێت، کە لێکەوتەی کارەساتبار بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق دروست دەکات.

En az 10 karakter gerekli