ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی نیسانی 2023، حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێککەوتنی هەناردەکەردنی نەوتی هەرێمیان واژۆکردو بەپێی رێککەوتنەکە پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە کورد دەدرێت.
دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ورده‌كاری رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئاشكرا كرد.
هاوکات مەسرور بارزانی، له‌گه‌ڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووه‌وه و ستایشی رێککەوتنی نێوان هەرێم و به‌غداد کرا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و رۆڵی شاندی هەردوولا لە گەیشتن بەم رێککەوتنە، بەرز نرخێنرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەختکرایهوه لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵ.