كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سیستمه‌كێكی تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌سند ده‌كات؛ هاوكات هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، له ئه‌گه‌ری سه‌رپێچیكردنی سیسته‌مه‌كه، كاندید دوور ده‌خرێته‌وه.
چوارشه‌ممه، ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٥، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سیسته‌می ژماره (٤)ـی تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مان ڕاگه‌یاند و سه‌رجه‌م پارت و هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كان پابه‌ند ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار نه‌هێنن.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌شڵێت، هه‌ر پارت و هاوپه‌یمانی و كاندیدێك پابه‌ندی ئه‌م سیسته‌مه نه‌بێت، ڕووبه‌ڕووی سزای توند ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌ش دوورخستنه‌وه‌یان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌ر له واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌كان، هیچ كه‌س و لایه‌نێك بانگه‌شه بكات.
هەروەها كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ١٩ لیژنه‌ی سه‌ره‌كییان له نووسینگه‌ی نیشتمانیی پێكهێناوه هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند لیژنه‌یه‌كی دیكه له نووسینگه‌ی پارێزگاكان بۆ چاودێریكردنی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له لایه‌ن پارت و هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كان. وتووشیه‌تی، تا ئێستا هیچ سه‌رپێچییه‌ك تۆمار نه‌كراوه.
٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردبووەوە، ئەنجومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، ١١-١١-٢٠٢٥ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.
Can you be more specific about the content of your article? After reading it, I still have some doubts. Hope you can help me.
Your article helped me a lot, is there any more related content? Thanks! https://accounts.binance.info/tr/register?ref=MST5ZREF
Your article helped me a lot, is there any more related content? Thanks!