بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی تائیفه‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد به‌ڕێبكه‌ون و تا 24ـی ئه‌م مانگه ته‌واوی حاجیانی عێراق ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه یه‌كه‌م كاروانى حاجیانى عێراق له سعودییه‌وه به‌ره‌وه عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه وتیشى، ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاجییانی عێراق وه‌رگیراوه و یه‌كه‌م كاروانیش له فڕۆكه‌خانه‌ی تائیفه‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له رۆژانی داهاتوودا گواستنه‌وه‌ى حاجیان به‌رده‌وام ده‌بێت له فڕۆكه‌خانه‌كانی تائیف و جدده و مه‌دینه، بۆ عێراق و رۆژانه دوو گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجامده‌درێت، دواتر ژماره‌ی گه‌شته‌كان بۆ شه‌ش گه‌شت زیاد ده‌كرێت.
باسى له‌وه‌شكرد: تا 24ـی ئه‌م مانگه، ته‌واوى حاجییان ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق.